Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 20:45

پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 له‌ هه‌مبه‌ر گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ باره‌ی كوردستانه‌وه‌  كه‌ لێدوانی له‌سه‌ر خاك و پێگه‌ی كوردستان دابوو ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌داته‌وه‌ و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.