له گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفێلد یانه‌ی لێڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی ئارسنالی كرد‌و به تۆمار كردنی چوار گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت.
لێڤه‌رپۆل به‌هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌یارییه‌كه كرد ، له‌خوله‌كی سی و نۆ سادیۆ مانی سه‌نیگالی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی لێڤه‌رپۆل كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو.
له خوله‌كی په‌نجاو دوو دییگۆ گۆتای پورتوگالی به جوڵانه‌وه‌یه‌كی جوان و هونه‌ری گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد، فشاره‌كانی لێڤه‌رپۆل به‌رده‌وامیان هه‌بوو له خوله‌كی حه‌فتاو سێ محمد سه‌لاحی میسری گۆلی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلوبی تۆمار كرد.
چوار خوله‌ك دواتر تاكۆمی مینامیتۆی ژاپۆنی گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی لێڤه‌رپۆل حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و پێنج خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی ئارسنالیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست خاله‌و له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئاڕسناڵ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.