یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی چوارده‌مینی خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی نانتی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی پاریس سانجێرمان به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی پی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وپێنجدا، ناوبژیوان به كاتی سوور، كیلۆر ناڤاسی كۆستاریكی و گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمانی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد.
پاشان یاریزان ڕادنال كۆلۆموانی گۆڵی به‌رامبه‌ری نانتی له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی ههشتاودووشدا، دێنیس ئهپیاهی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری نانت گۆڵی دووه‌می پاریس سانجێرمانی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
دواتر لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له خولی فه‌ڕه‌نسا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان له سه‌رووی لیستی لیگاوه‌ن بۆ سیی و حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نانتیش به هه‌ژده خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.