Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 19:43

مه‌سرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین،  لەگەڵ زاکی محەمەد وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی سینگاپور لە بواری ئابووری و بەڕێوەبردندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.