یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌نیازه له پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و به‌رفراوانكردنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ داهاتێكی زۆر كۆبكاته‌وه، ئه‌ویش به سوود وه‌رگرتن له به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین چالاكی دیكه‌ی دوور له تۆپی پێ له گۆڕه‌پان و به‌شه جیاجیاكانی یاریگاكه‌دا.
ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه بڕیاریداوه به درێژایی ڕۆژه‌كانی ساڵ سوود له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وه‌ربگرێت، له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی یاریگا كراوه‌ته پۆڵا كه جوڵه‌ی پێده‌كرێت و له‌كاتی نه‌گونجانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كرێت دابخرێت.
هاوكات ئیداره‌ی ڕیال مه‌درید له پلانی دایه چالاكی دیكه‌ی وه‌ك تۆپی باسكه‌و تێنس و ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی هونه‌ری و پێشانگای بازرگانی و نمایشی جلوبه‌رگ له‌سه‌ر یاریگاكه‌ی ڕێكبخات كه پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه داهاتێك به بڕی چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆ بخاته نێو خه‌زێنه‌كانی میرێنگی.
جێگای باسه پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له ئاداری پارساڵ ده‌ستی پێكردو بڕیاروایه ته‌واوی قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ ته‌واوبێت، كۆی بڕی تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش پتر له پێنجسهدوحهفتاوپێنج ملیۆن یۆرۆیه.
ریاڵ مه‌درید پلانه نوێیه‌که راده‌گه‌ێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.