دوای ساڵێكی دیكه‌و له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له بیستویه‌كی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو، ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ ده‌ستپێده‌كات و تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م مۆندیال له یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وه‌رزی پایز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌ویش به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای گه‌رم و پله‌ی گه‌رمی به‌رزو له ڕاده‌به‌ده‌ری وڵاتانی كه‌نداو له وه‌رزی هاویندا كه ئه‌سته‌مه پاڵه‌وانێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه له واده‌ی ئاسایی خۆیدا له مانگه‌كانی حوزه‌یران و تهمموز له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت.
دامه‌زراوه وه‌رزشی و حكومییه‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ر ئاماده‌باشی ته‌واویان بۆ ڕێكخستنی یاریه‌كانی مۆندیال كردووه‌و تا ئێستا هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ر وه‌ك وڵاتی میواندارو ئه‌ڵمانیاو دانیمارك و به‌ڕازیل و فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو و به‌لجیكاو كڕواتیاو ئیسپانیا‌و سڕبیاو ئینگلته‌راو سویسرا‌و هۆڵه‌نداو ئه‌رژه‌نتین له پاڵاوتنه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كۆتاییه‌كانی مۆندیال.
هاوكات پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره‌ی جامی جیهان ده‌بێته دوایین پاڵه‌وانێتی كه به به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده به‌ڕیوه‌ده‌چێت و له مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و شه‌ش به دواوه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان ده‌بێته چلوهه‌شت هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ.
دوای ساڵێکی دیکه و له ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ ڕکابه‌رییه‌کانی مۆندیالی 2022ى قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.