مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پشتگیرییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 11 ى 2021 ، له پەراوێزی کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌میانی به‌شداری كردنی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و ناوچه‌كه رایگه‌یاند: وڵاتانی به‌شداربووی كۆربه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگ ده‌زانن ، هه‌رێم به‌شێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: شاندی باڵای ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته پێی راگه‌یاندین كه پشتیگرییهكان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: پرسی ئاسایش ته‌نیا به‌ناوخۆی وڵاتانه‌وه په‌یوه‌ست نییه ، وڵاتان له گرنگی دامه‌زراوه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: هیوادارین هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كورددستان یارمه‌تیده‌ری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بن .
ڕۆژی 19 ى 11 ى 2021 ، كۆڕبه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه تایبه‌ت به‌پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و شاندێك به‌شدارن له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ، هه‌ر له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی گوتارێكی پێش كه‌ش كرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی ده‌ره‌وه و ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.