ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووه‌مین عومڕه‌كاری كوردستان له وڵاتی سعوودییه كۆچی دوایی كرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست رۆژ، ئەمرۆ یەکشەممە دووەمین عومرەکاری کوردستان لە سعوودییە کۆچی دوایی کرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاند: کۆچکردوو ناوی " عارف محه‌مه‌د عارف زاخۆییە" و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز، ئەمرۆ یه‌كشه‌م لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.