ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئان لیندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سويد به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئان لیندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سويد له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.