لە دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهانی، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهم سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو، گەڕایەوە هەولێر.
لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکوومەت بەشداریی پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە.
سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی عەڕەبی ئەنجام دا، وەک پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتيی کۆمکاری عەرەبی، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی سینگاپور، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین.
لە دیدارەکاندا، تاووتوێی پرسەکانی ناوچەکە کران، لەنێویشیاندا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندیی و ھەماھەنگیی لە سەرجەم بوارەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.