ئاسایشی دەروازە حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر نزیکەی کیلۆیەک گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حاجی ئۆمەران بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و لە دوای چاودێریكردنی بەردەوام و زانیاری ورد لەسەر هاتنی ماددەی هۆشبەر بە شێوەی قاچاخ و شاردنەوەی لەناو شارهدێی حاجی ئۆمەران، دەست بەسەر نزیکەی 1 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا گیرا.
هەروەها ڕایگەیاند: چالاکییەکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ بەرپرسی بنكەی ئاسایشی حاجی ئۆمەران و ئاگاداری بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازە سنورییەكان، مەفرەزەیەک نێردرا بۆ شوێنی دیاریکراو كە ماددەی هۆشبەری لێ شاردرابووەوە، لە شەوی 11|12ـی11ـی 2021 توانرا کەسێک كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە لە كاتی هەڵگرتنەوەی ماددە هۆشبەرەكە دەستگیربكرێت و هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕی 940 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک.
ڕوونیشی کردەوە کە تۆمەتبار ڕەوانەی بەردەم یاسا کرا و هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی بابەتەكەش بۆ پاراستنی ڕێرەوەی لێكۆڵینەوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە شەو و ڕوژ دەخەنە سەر یەک بۆ ئارامی و پاراستنی ئەمنییەتی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.