Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 17:35

که‌شناسی: ئه‌مشه‌و باران له‌ زۆرێک له‌ ناوچه‌کانی هه‌رێم ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد ئه‌مشه‌و له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: کەشى ئێستاى هەرێمی کوردستان ئاسمانی بە گشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردایە و خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان لاوازە.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: پێشبینی دەکرێ بۆ ئەمشەو باران بارین لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەست پێ بکات.

كه‌شناسی هه‌رێم هه‌روه‌ها پێشبینی كرد كه‌ باران بارینەکە بۆ بەیانی لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر بێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێریش نمە باران ببارێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.