وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاند، ئەمڕۆ یهكشهم فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری کرد لەنێوان تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەی ژمێریاری هێزەکانی 80 و 70ی هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: دواهەمین پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022 لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایی چەندین گفتوگۆ و داڕشتنی ورد، گەیشتە دەرئەنجامی کۆتایی و لەلایەن هەردوو تیمی هاوبەشەوە واژوو کرا تا رەوانە بکرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەسندکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.