بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەداتەوە و ڕەتی دەکاتەوە تەقینی بۆڕی ئاو بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە بووبێ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوونكردنهوهیهكی لهبارهی پچڕانی كارهبای نیشتمانی له چهند شوێنێكی سلێمانی و دهوروبهری بههۆی تهقینی بۆڕییهكی ئاو له نزیک ئاوی پیرقوربان كه ئاوی دووكان و سلێمانی بهیهكهوه دهبهستێتهوه بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای 20 خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.
ئهم ڕاگهیهنراوهی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی دوای ئهوه دێت كه بهڕێوهبهرایهتی ئاوی سلێمانی له ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند: بەهۆی بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی بووە هۆی شکانی بۆڕی پڕۆژەکە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزا و ناحییەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاو ڕایگەیاند: ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرقاڵی چاکردنی بۆریەکەن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاو بگاتەوە بە هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.