وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
عه‌بدولخالق محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى 11ى 2021 ، ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید ده‌گاته شاری هه‌ولێر.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت: وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئان لینده و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی سوید ده‌كرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه بڕیاره خاتوو ئان لیندە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئان لینده، گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه، به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندراوی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.