Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 08:19

پارێزگاری موسڵ: ئاستەنگ لەبەردەم پێکھێنانی لیوایەکی پۆلیس لە دانیشتوانی شنگال ھەیە

کوردستان TV
100%


نەجم جبوری رایگه‌یاند: ھێشتا ئاستەنگ لەبەردەم پێکھێنانی لیوایەکی پۆلیس لە دانیشتوانی قەزای شنگال ھەیە.
پارێزگاری موسڵ، نەجم جبوری رایگەیاند کە ھێشتا ئاستەنگ لەبەردەم پێکھێنانی لیوایەکی پۆلیس لە دانیشتوانی قەزای شنگال ھەیە و ئاماژەی بەوەیش دا کە دروستکردنی بەربەستی ئەمنیی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا، پێویستی بە کاتی زۆر ھەیە.
نەجم جبوری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە ھێشتا ئاستەنگ لەبەردەم پێکھێنانی لیوایەکی پۆلیس لە دانیشتنوانی قەزای شنگال ھەیە بەتایبەتیش لە پێکھاتەی ئێزدی و گوتی: لەوانەیە بەشێکی ئاستەنگەکە، پەیوەست بێت بە وەزارەتی دارایی، ھەروەھا بەگەڕانەوەی حکوومەتی خۆجێی، قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکان.
پارێزگاری موسڵ، نەجم جبوری باسی لەوەش کردووە کە ھیچ پێشڤەچوونێک لەبارەی دۆسیەکەوە، بەدی نەھاتووە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی راگەیاندبوو، ھێزێکی دوو ھەزار و 500 کەسی کە نیشتەجێی شنگال-ن پێکھێنراوە و ئەرکی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی سەنتەری قەزاکە دەبێت.
پارێزگاری موسڵ، نەجم جبوری سەبارەت بە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا رایگەیاند کە کارکردن لەسەر دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا بەردەوامە، بەڵام تەواوکردنی پرۆژەکە پێویستی بە کاتی زۆر ھەیە و گوتی: جێبەجێکردنی پرۆژەکە پەیوەست نییە بە پارێزگاکە، بەڵکو پەیوەستە بە وەزارەتی بەرگریی و فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.