سبهی به بهشداری 8 وڵات و 170 كۆمپانیا پێنجهمین پێشانگای نێودهوڵهتی له بارهی كشتوكاڵ و خۆراك دهكرێتهوه.
سۆران قادر،سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 11 ی پێش نیوهڕۆی سبهی سێشهممه 23 ی 11 ی 2021، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لەبارەی کشتوکاڵ و خۆراک بە بەشداریی ھەشت وڵات و 170 کۆمپانیا بکرێتەوە، کە پێشانگاکە رۆژانە تا كاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چوار رۆژیش دەخایەنێت.
راشیدهگهێنێت، ھەریەکە لە وڵاتانی ھۆڵەندا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و سعودیە، ئوردن و میسر، تورکیا و ئێران، لەو پێشانگایەدا بەشدارن.
سۆران قادر،سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دهشڵێت: ئێمە بانگهێشتنامەمان بۆ ھەموو سەرکردە و لایەنەکان ناردووە، جا لەسەر ئەوان دەمێنێتەوە کە کێ بەشدار دەبێت.
سبهی به بهشداری 8 وڵات و 170 کۆمپانیا پێشانگایهک له ههولێر دهکرێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.