Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 15:35

وه‌زاره‌تی کاره‌با: پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى 11 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر په‌رشتی كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با به‌رێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌ێنێت:  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترین کار و پلانەکانی وەزارەتی بۆ وەرزی زستان خرایه‌ ڕوو.
 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌،  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
1- تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
2- ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
3-  ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
4- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
5- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.