Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 15:35

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و هۆڵه‌ندا کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كرد.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/11/22 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ میشێل ڕێنته‌نار باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى عیراق، به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و مشتومڕانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ن، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ڕۆڵى هێزه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا و هاریكاریى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ ڕێكاره‌ یاسایى و ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن‌ و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق بكرێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرایه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ بوارى كشتوكاڵى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت و هه‌هامه‌نگیى زانكۆیى و ئه‌كادیمیدا.

لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاریكارى و پشتگیریى هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرد و ڕۆڵى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌زر نرخاند بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ى پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.‌

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.