له‌مه‌ودوا مێشك ته‌نیا ئاستی زیره‌كی مرۆڤ دیار ناكات، له ڕاپۆرتێك كه له گۆڤارێكی ئوستراڵی به‌ناوی "ڕیدرز دایجست"ی خێزانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته ده‌تواندرێت ئاستی زیره‌كی مرۆڤ دیار بكات.
قاچی درێژ
له هه‌ردوو زانكۆی "براون" و "برینستون" لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كردووه كه قاچیان درێژه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان له‌و كه‌سانه زیرەكترن كه قاچیان كورته، به جۆرێك ئه‌وانه‌ی قاچیان درێژه له سه‌رده‌می منداڵی زۆر كارامه و لێهاتوو بوونه.
به‌كارهێنانی ده‌ستی چه‌پ
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک كه له‌سه‌ر 100 قوتابی ده‌رچووی زانكۆ كراوه نیوه‌یان ده‌ستی چه‌پ به‌كار ده‌هێنێن نیوه‌ی تریان ده‌ستی ڕاست به كار ده‌هێنن، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی ده‌ستی چه‌پ به‌كارده‌هێنن (چه‌پانن) زۆر زیره‌كترن له‌وانه‌ی ده‌ستی ڕاست به كار ده‌هێنن.
سكی گه‌وره
چه‌وری زۆر له‌سه‌ر جه‌سته، چه‌ندین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه وه‌كو فشاری خوێن و ته‌ندروستی دڵ و به‌رێوه‌به‌ردنی كاری كارگێری، له لێكۆلێنهوهك كه 5 ساڵی خایاندووه له‌سه‌ر 2200 كه‌س ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن سكی گه‌وره‌ن و چه‌وریان زۆره له بیر و یاده‌وه‌ری زۆر باشتر و به ئاگاترن له‌وانه‌ی سكیان بچووكه.
سه‌ری گه‌وره
هیچ كه‌سێك پێی خۆش نییه پێی بڵیین سه‌رگه‌وره، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری "مولاكیلار سایكیاتری" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر 500 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا تاقیكراوه‌ته‌وه، پشكنین له خوێن و میزیان كراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی سه‌ریان گه‌وره‌یه له ته‌مه‌نی منداڵی خاوه‌ن نمره‌ی به‌رز بوون توانیوویانه ببنه خاوەن بڕوانامه‌ی زانكۆ.
ئا- كامران
ژێده‌ر-ئه‌لجه‌زیره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.