وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، به‌فه‌رمی مه‌رجی كارتی ڤاكسین له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه، ئێستا ده‌توانن داوای ده‌رهێنانی كارتی جیهانی ڤاكسین بكه‌ن كه له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رده‌سته.
زیاتر گوتی: ئێستا زۆرێك له وڵاتانی جیهان كارتی ڤاكسینیان كردۆته مه‌رج بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه زیاتر ده‌بن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕاشیگه‌یاند: بێگومان وه‌رگرتنی ڤاكسین به ته‌نیا نابێته خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چونكه ڕه‌نگه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینیش مرۆڤ دووباره تووشی ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه، بۆیه ده‌بێت له په‌یڕه‌وكردنی ڕێككاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بین.
سه‌یف به‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر گه‌شتیارێك به‌ر له ئه‌نجامدانی گه‌شت جگه له كارتی ڤاكسین، ده‌بێت پكشنینی PCR ئه‌نجام بدات، چونكه زۆرجار دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینیش ڕه‌نگه كه‌سه‌كه دووچاری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له دابه‌زین به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا مه‌رجی پێشكه‌شكردنی PCR له داهاتوودا هه‌ڵده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.