به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی هێڵی 132 کەی ڤی تانجەڕۆ - سەیدسادق سلێمانی کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ سنووری هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
له باره‌ی پڕۆژه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند كه:-
- درێژیی پرۆژەکە 55 کیلۆمەترە.
- توانای گواستنەوەی 400 مێگاوات کارەبای هەیە.
- لایەنی جێبەجێکار کۆمپانیای "مادۆ"یە.
- لەلایەن وەزارەتی کارەبا و بەشی هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.
- ماوەی پڕۆژەکە 210 ڕۆژە.
بە تەواوبوونیشی کارەبایەکی زیاتر بۆ سنووری پرۆژەکە دەگوازرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.