Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 15:36

به‌م نزیکانه‌ سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان بگاته‌ كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان تا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتییان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم، لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت.

بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج و فاسۆلیا و زەیت وشەکر و نیسک یان ئاری نۆک و دۆشاوی ته‌ماته‌)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاووڵاتییانەوە کە هەر ئەندامی خێزانێک (9) کیلۆ ئارد وەردەگرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.