پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەوڵیداوە ماڵێک بسووتێنێت.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر 2ی شەو ئاگادار کرانەوە کە کەسێک بە ناوی (ئـ. و. س) دەیەوێت ماڵەکەیان بسووتێنێت، بۆیە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان قۆڵبەست کرد.
هەروەها ڕایگەیاند: لە کاتی گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، تۆمەتباری ناوبراو بە نەوت و غاز ئاگری کردبووەوە، بەڵام بە خێرایی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.
گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد کە تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی ڕەوانەی دادگە کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.