ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند، دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌لایه‌نی كه‌م زیاتر له سێ مانگی ده‌وێت.
موختار ئه‌لمووسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح به ئاژانسی (مه‌علوومه)ی ڕاگه‌یاند: ڕه‌نگه پێشكه‌شكردنی ناوه‌كان له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌در یان هێزه‌كانی ئیتاڕ ته‌نسیقی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام بێگومان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت دوای ڕكابه‌رییه‌كی زۆر و ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژانی داهاتوو ده‌بێته یه‌كێك له ڕۆژه هه‌ره ئاڵۆز و زه‌حمه‌ته‌كان بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیش بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته، پێویسته لایه‌نه‌كان بڕیاڕی حه‌كیمانه بده‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی گونجاو بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو دیاری بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ربگرێت ناتوانێ به ته‌نیا خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كوتله و حزبه‌كانی تر و به‌ته‌نیا كار بكات بێ گوێدانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ربژێریان كردووه و له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له ته‌وافقی نیشتمانی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ڕه‌وتی سه‌در سێ كه‌سی به‌ربژێر كردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و له‌نێویاندا به ڕێككه‌وتن كه‌سێك دیاری ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.