Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 13:29

وڵاتی یۆنان پاڵپشتی کشتوکاڵی و ئاودێری هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 بێگەرد تاڵەبانی  وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد ،لە ستاڤرۆس کیریمیس کۆنسولی گشتی وڵاتی یۆنان لەهەولێر.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان تاوتوێکرا، بەتایبەتی دەربارەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنان و ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پاڵپشتی و بەشداری لە پێشانگا خۆماڵی و نێودەوڵەتیەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و ئالوگۆری لە جولەی بازرگانی و ئابوری، وە ئاشنابوونی جوتیاران بە تەکنەلۆژیای نوێی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی.
هەروەها باس لە دانانی بەرنامە و پلانێکی ستراتیژی گشتگیر کرا، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە ڕێگایەکی ئاسان ،گرنگی زیاتر بە پاکێجین و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.