Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 08:19

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 23  ى 11 ى 2021 ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و لە میانیدا دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێک پێشکەش دەکات کە تیایدا باس لە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.