وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بە گوژمەی 449 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ دەستی پێ کرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆ له پارێزگای سلێمانی به گوژمه‌ی 449 ملیۆن دینار ده‌ستی پێكرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌كه لە‌سە‌ر داھاتی سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانییه كه جێ به‌جێ ده‌كرێت، پرۆژە‌كه‌ش ڕاكێشانی تۆڕی ئاوە‌ڕۆیه بۆ جیاكراوە‌كانی (٢١٢)٨ ئابلاخ لە گەڕەکی چوارچرا .
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەم پرۆژەیە کاریگەری زۆری لە‌سە‌ر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی بە تایبەتی لە سێکتەری ئاوەڕۆ دەبێت کە وەزارەتمان بایەخی زۆر بەو سێکتەرە دەدات.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.