Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 12:32

چەکی بانکی بەشی حه‌وته‌می پارەی جووتیارانی هه‌رێم دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند، چەکی بانکی بەشی حه‌وته‌می پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشت و  ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 ی 11 ی 2021،  نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.
راشیده‌گه‌ێنێت: پاش ئەوەی ڕێکكارە کارگێڕییەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم چەکە بانکییەکان بە جوتیارەکان دەدرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی هاتووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
پارێزگای سلێمانی: 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار.
پارێزگای هه‌ولێر: 900 و 23 ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆك: 141 ملیۆن دینار.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.