Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 12:36

چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای سۆران درا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: چەند بڕیارێكی گرنگ بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای سۆران درا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لە سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری کارەبا و بەرپرسانی پەیوەندیداری کارەبا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبای سۆران دران:
• پرۆژەی هێڵی كارەبای شەقڵاوە- سۆران پێش وادەی خۆی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تەواو دەکرێت.
• لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا  گۆڕینی تەلی كارەبای شەقڵاوە-  چوارقورنە تەواو دەکرێت.
• جگە لەو 35 ملیار دینارەی كە وەزارەتی كارەبا لەم كابینەیەدا بۆ ئەو دەڤەرەی خەرج كردووە، بڕیاری جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی گرنگی دیکەی کارەبا درا، لەوانە:
 - بنیاتنانی هێڵی بەرزی 132 كەی ڤیی سۆران- چۆمان بەدرێژایی 45 كیلۆمەتر،
- دابینكردنی وێستگەیەكی كارەبا بۆ چۆمان، 
-راكێشانی هێڵی حاجی ئۆمەران- چۆمان، 
 - دابینكردنی وێستگەیەکی مۆبایلی كارەبا بۆ ناحیەی سیده‌كان، 
- تەرخانكردنی زەوی بۆ دانانی وێستگەی 100 مێگاواتی هایدرۆپاوەری دێلیزیان كە گرێبەستی بۆ كراوە.
• بنبڕكردنی هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکان.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.