Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 06:38

ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە له‌ پارێزگای دیاله‌ بۆردومانکران

کوردستان TV
100%


ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای دیالە بۆردومان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە حەوزی حەمرین لە پارێزگای دیالە لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، بۆردومان کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
ئەم پێشهاتەیش ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە حەوزی حەمرین، دەستیان پێ کردووە.
وێڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.