وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر و بازاڕی قه‌یسه‌ری كرد.
ئان لیندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به یاوەری سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری پارێزگاری هەولێر سەردانی قەڵای دێرینی شاری هەولێری کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر مۆزەخانە و ئەو شوێنانەی نۆژەنکراونەتەوە به‌سه‌ر كرده‌وه، هه‌روه‌ها بەنێو کووچە و کۆڵانەکانی نێو قەڵای هەولێر گه‌ڕا و دواتریش سەردانی بازاری قەیسەری شاری هەولێری کرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئان لیندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر، وەک دوا ویستگەی سەردانەکەی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و دواتریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە سوید.
جێی باسه لەم سەردانەدا ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه.
وەزیری دەرەوەی سوید جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و کەلتووری و رۆشنبیری و فەرهەنگییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سوید كردبووه‌وه و هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمەرگە و قارەمانەتییەکانی لە شەڕی بەرنگاربوونەوەی تیرۆرستان بەرز و بڵند ڕاگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.