Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 11:32

لە هەولێر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و دابینکردنی بودجە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری دەکات.

پڕۆژەکان لەسەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە گوژمەی یەک ملیار و 366 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن کە ئەمانەی خوارەوەن:

1- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری قۆناغی یەکەم.

2- دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ژیان (قەرەبووی تۆبزاوە) قۆناغی یەکەم.

3- دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ژیان.

4- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری بۆ شاری شیاو.

5- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گردجووتیار.

6- دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ پێنج هەزاری فەرمانبەران.

7- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک تەنیشت شوقەکانی نەورۆز.

8- قیڕتاوکردن و کیربستۆن کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی صلاح الدین نزیک قوتابخانەی گۆڤەند.

9- دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج قۆناغی یەکەم.

لەماوەی ڕابردوو لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری شاری هەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگواری جێبەجێ کردووە، گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەست دەبێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.