نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كێشه‌ی یه‌مه‌ن دوای 7 ساڵ ژماره‌ی كوژراوان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له نیو ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021 نزیك ده‌بینه‌وه و تا ئێستا به‌هۆی كێشه و ناكۆكییه‌كان له یه‌مه‌ن 377 هه‌زار كه‌س كوژراون كه 60%ی ئه‌م كوژراوانه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ كوژراون و 40%یش ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕه‌كان كوژراون.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێ له كوژراوانی ناڕاسته‌وخۆی یه‌مه‌ن به‌هۆی كێشه‌كانی خراپی خواردن و ئاو و چاودێری پزیشكییه‌وه بوون، له‌نێو ئه‌م كوژراوانه‌ش به زۆری منداڵ هه‌ن.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی 7 ساڵی ڕابردووی یه‌مه‌ن ملیۆنان خانوو كاولبوون و سه‌دان قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌ش خاپووركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.