لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە چوار ھەزار دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین دەکرێت .
سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکی ناردووتە پەرلەمان و تێیدا دەرفەتی کار بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆم لە بەشەکانی ڤێرتێرنەری و کشتوکاڵ دابین دەکرێت، بەپێی پڕۆژەکە دەرچوانی ئەو دوو بەشە وەک سەرپەرشتیار لە پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەری وەردەگیرێن.
دەشڵێت، پڕۆژەکە دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە چوار ھەزار دەرچوو دابین دەکات و سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی یاساوە دەرفەتی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین بکرێت.
سارا دڵشاد باس لهوهش دهكات: بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ ڕاپۆرتێک لەبارەی پڕۆژەکەوە لەلایەن وەزیر و لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت لە ماوەکانی داھاتوو، ئەمەیش دەبێتە ھۆکارێک دەرفەتی زیاتری کار بۆ دەرچووانی زانکۆ فەراھەم بکرێت و ھەر پڕۆژەیەکی ھاوشێوەش بێتە پەرلەمان لەپێناو کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری وەک پەرلەمان ئامادەین بۆ تێپەڕاندنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.