Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 10:31

وه‌زیری ته‌ندروستی: ژه‌می سێیەمی ڤاکسین بە ھاووڵاتییان دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزیرى تەندروستى رایدەگەیەنێت: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین یان پشکنینی ھەفتانەی (PCR )، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان. 
راشیده‌گه‌ێنێت:لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا، سێ جۆری ڤاکسین بەردەستە و تا رادەیەکی باش بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی ڤاکسین ھەیە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی ھەفتانەی PCR، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
لەبارەى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین بە هواوڵاتیان، د. سامان رایده‌گه‌ێنێت:  لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدان، لایەنی زانستی ژەمی زیادەکی (سێیەم) خراوەتەڕو و  رێکار و رێنماییەکان تاوتوێ کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەن.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زیری ته‌ندروستی: 

سەبارەت بە پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین، تاڕادەیەک بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاوڵاتیان.

لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی و ڕێکار و ڕێنماییەکان تاوتوێکراوە، لە ئایندەیەکی نزیک بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.

لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکتڕۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتیەکان.

لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر  گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو  ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.

لە هەرێمی کوردستان:
3,255,980 هاوڵاتی (سەرووی 18 ساڵ) 
4,366,500 هاوڵاتی (سەرووی 12 ساڵ) 

2,138,399 ژەم دابینکراوە.

* 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.

* 1,522,057 ژەم بەکارهاتووە بەم شێوەیە:

- 908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەرووی 18 ساڵی و (21%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.

- 613,900 ژەمی دووەم (19%) سەرووی 18 ساڵی و (14%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.


د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
24 تشرینی دووەم 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.