زۆر جار كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام هه‌ست به بونی سه‌رما ده‌كه‌ن له جه‌سته‌یاندا و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ئه‌وان به به‌رده‌وامی ده‌گه‌ڕێن بۆ شوێنی گه‌رم،ھۆكارا زۆرن لێره‌د ئاماژه به‌هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین:
1- كه‌م خوێنی: ئه‌م حاڵه‌ته روده‌دات كه رێژه‌ی خرۆكه‌ی سوری خوێن كه‌مده‌بێته‌وه
2- كه‌م خواردن و نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن: ئه‌مه ده‌بێته ھۆی كه‌مبونه‌وه‌ی چه‌وری ژێر پێست بۆیه كه‌سه‌كه زوتر ھه‌ست به‌سه‌رما ده‌كات.
3- غوده‌ی ده‌ره‌قی ته‌مبه‌ڵ: كاتێك غوده‌ی ده‌ره‌قی كه‌م ئیشده‌كات و رێژه‌ی ھۆرمۆنی تایرۆكسین كه‌مده‌بێته‌وه له له‌شدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی تێكچونی كرداری راچه‌نین و میتابۆلیزم له‌له‌شدا و دروست نه‌كردنی وزه‌ی پێویست بۆ گه‌رمبونه‌وه.
4- نه‌خۆشی بۆری خوێن: كه‌ئه‌مه‌ش به‌ھۆی ته‌سكی بۆری خوێنه‌كان كه ده‌چن بۆ په‌له‌كان و ده‌بنه ھۆی ھه‌ستكردن به‌سه‌رماو ھه‌ندێك جار شینبونه‌وه له په‌له‌كاندا.
ھه‌ر كێشه‌یه‌ك یان نه‌خۆشییه‌ك له ناوچه‌ی (hypothalamus)
5- ی مێشكدا كه وه‌كو تێرمۆمیتهرێكی گه‌وره‌ی له‌ش ئیشده‌كات ده‌بێته ھۆی تێكچونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
6- فایبرۆمایه‌ڵجیا: كه بریتییه له‌حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی ره‌قبونی ماسولكه‌كان و ئازاری به‌رده‌وام، بینراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ھه‌یه زۆرتر ھه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن.
7-نه‌خۆشی شه‌كره: به‌ھۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێنه‌وه گورچیله‌كان توشی تێكشكاندن ده‌بن، كه پێیده‌وترێت، یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ھه‌ست به سه‌رما ده‌كات.
8-هه‌ندێك برینداری له پێستدا یاخود پێكان وه‌كو شكاوی یان برینێكی كۆن، شوێنه‌كه‌ی هه‌ستیار تر ده‌بێت به سه‌رما.
ئا- كامران
ژێده‌ر- دكتۆری سه‌ر هێل
تۆ له‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام سه‌رمایانه؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.