لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ پارکی هەواری شار لە سلێمانی خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار- سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات کە لە دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت ڕێککارەکانی پڕۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر لە میانی سەردانی کردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 4 ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی، پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت..
جێی باسە پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە: - بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری شهست مهتری مهلیك مهحمود، هەروەها بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.