فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان پێش واده‌ی خۆیان كۆتایی مانگی داهاتوو خاكی عێراق جێ‌دێڵن، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له كۆتایی ته‌مووزی ڕابردوو له‌نێوان واشنتۆن و به‌غدا ئیمزا كرا.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق (واع) ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان عێراقیان جێهێشتووه ته‌نیا ڕاوێژكار و ئه‌وانه‌ی له‌بواری هه‌واڵگری و چاودێری و مه‌شق و ڕاوێژكاری كارده‌كه‌ن ماون.
زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ی له هێزه بیانییه‌كان ماون به‌شێكی كه‌من و ئه‌وانیش له ماوه‌ی 15 ڕۆژی داهاتوودا عێراق جێ‌دێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه كه كاری ڕاوێژكاری و پێدانی زانیاری و هاوكاری هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: دۆسییه‌ی كۆتاهاتن به مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی بیانی له عێراق به‌گوێره‌ی پلانه‌كان ده‌ڕوات به‌ڕێوه و هه‌روه‌ها هیچ بنكه‌یه‌كی تایبه‌تیان نه‌ماوه جگه له هه‌ندێ سه‌ربازی بچووك له عه‌ین ئه‌سه‌د.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.