لە هەڵمەتێکدا بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی، 16 تۆن و نیو خۆراک و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا.
بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بەسەر 16.5 شانزە تۆن و نیو خۆراك و كەل و پەلی ماوە بە سەرچوودا گرت.
لە هەمان رۆژدا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی بەردەرەش بە هەماهەنگی لێژنەی هاوبەش سەردانی ناو بازاڕیان كرد به مەبەستی چاودێری كردنی نرخ و كواڵێتی و كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو و قۆرخكاری، هەروەها بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی یاسایی و بە پێی رێنماییەكانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی، كاری رۆژانەی خۆیان بەڕێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.