وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر فه‌رمانگه و سوتاندنی دادمودهزگاكانی حكوومه‌ت له پارێزگای سلێمانی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابییان و خوێنکارانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگروون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگروون ئاگریان تێبەرداوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.