هەردوو زانکۆی گەرمیان و چەرمۆ لە دوو ڕاگەیاندراوی جیاوازدا ڕایانگەیاند، سبەی پێنجشەممە پشووي لە زانکۆکانیان.
زانکۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند؛ بە مەبەستی پاراستنی گیانی قوتابییان ستافی زانکۆمان و بەدوورگرتنیان لە هەر گرژی و پێکدادانێک ، ئەنجوومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا: دەوامی سبەی ڕابگرێت واتا رۆژی پێنجشەممە بەرواری (٢٥-١١-٢٠٢١) لە زانکۆی گەرمیان دەوام نابێت.
هاوکات زانکۆی چەرمۆش لە ڕاگەیاندراوێکی جیاوازدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا ڕایگهیاند کە پشتگیری تەواوی داواکاری قوتابییان دەکهین لە چوارچێوەی یاسادا، سەلامەتی و پارێزگاریکردنی کچ و کوڕەکانمان بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ئەخلاقییە ههر بۆیه بڕیارماندا بەڕاگرتنی دەوام لە زانکۆدا تاكو ڕۆژی یهكشهممه ڕێكهوتی 28-11-2021.
جێی باسە ڕاگرتنی دەوامی زانکۆکان دوای خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی ڕابردووی قوتابییان دێت بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان کە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، بەهۆی نەناردنی بووجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڕاوە.
هاوکات ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی قوتابییانی زانکۆ وپەیمانگەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.