Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 18:51

لە زانکۆی سلێمانیش پشوو ڕاگەیانرا

کوردستان TV
100%

 

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند سبەی پێنجشەممە پشووە لەسەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆکە.

زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاو کراوەیەکدا ڕایگەیاند: سەرجەم فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی ڕێککەوتی 25/11/2021 لەسەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ ی سلێمانی پشووە.

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو زانکۆی گەرمیان و چەرمۆ سبەی پێنجشەممەیان کردە پشوو.

جێی باسە ڕاگرتنی دەوامی زانکۆکان دوای خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی ڕابردووی قوتابییان دێت بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان کە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، بەهۆی نەناردنی بووجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڕاوە.

هاوکات ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی قوتابییانی زانکۆ وپەیمانگەکان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.