وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج كرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی دهۆك، ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری بە جیا گوژمەی بۆ ئەو پرۆژانە خەرج كرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك نزیكەی 40 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی پەرەپێدانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج كرا، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر باشتربوونی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییانی سنوورەكە دەبێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
گوژمەیەک بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاوی دهۆک خەرج کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.