Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 18:52

پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ک ده‌دات

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك بڵاوكرده‌وه‌.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه‌: شه‌وی ڕابردوو ھێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەلگر گیانی لەدەست داوە دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد.
هه‌روه‌ها پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کە  كه‌سه‌كه‌ ناوی (دلشاد قەرەنی عزیز)ە و تەمەنی 58سالەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراو ھۆکارەکەشی بەھۆی جەلتەوە گیانی لەدەست داوە .
پۆلیسی هه‌ولێریش روونیشده‌كاته‌وه‌: بۆ ئەم مەبەستەش پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.