وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: پێوەری زیرەک پرۆژەیەکی درێژخایەنە و، سەرکەوتنیشی باشتربوونی دۆخی کارەبا گەرەنتی دەکات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا و سەقامگیر کردنی دۆخی کارەبا و کۆنترۆڵکردنی کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی دروست و بە رێژەی دیاریکراو کارەبا بەکار دێنن.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، له گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه:
-بە فیڕۆچوونی كارەبای لە 45% بۆ 34% کەم کردووەتەوە.
- سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەم کردووەتەوە و کەس ناتوانێت بە سەرپێچی و نایاسایی کارەبا لە دەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت و مافی خەڵکی دیکە پێشێل بکات.
- بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردووە و رێگە نادات هیچ هاوبەشێکی لە مافی خۆی زیاتر کارەبا بەکار بێنێت.
- دوای تەواوبوونی پرۆژەكە كارەبایەكی سەقامگیر و باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەر دەکات.
- بارزۆریی لەسەر تۆرەکانی کارەبا چارەسەر دەکات.
- بە کەمکردنەوەی خواست لەسەر كارەبا، کرێی کارەبای کەم دەکاتەوە.
- ئەو هاوبەشانەی کە بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن، دەتوانن کارەبای زیادەیان لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە حکومەت بفرۆشنەوە.
- پێوەری زیرەک، بەكارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی بەكارهێنانی دیاری دەکات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تا ئێستا زیاتر لە 72% پێوەری زیرەک لە سەرتاسەریی هەرێم بەستراون.
وه‌زاره‌تی کاره‌با: پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک دۆخی کاره‌با باشتر ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.