سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چیک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چێک لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی چیک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند، گوتیشی کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن.
گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.