Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 01:03

له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پاریس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لوتكەی گڕوپی یەكەمی خولەكەدا، یانەی مانچستەرسیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی پاریس سانجێرمانی میوانی بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجادا، كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی پاریس سانجێرمان گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد.
 پاشان یاریزان ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی بەرامبەری مان سیتی لە خولەكی شەستوسێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، دواتر گابریێل خیسوسی بەڕازیلی گۆڵی دووەم و بردنەوەی سیتیزێنزی لە خولەكی حەفتاوشەش بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی مان سیتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم بۆ دوازدە خاڵ بەرزبووەوەو پاریس سانجێرمان بە هەشت خاڵ لە پلەی دووەم دێت، هەردوو تیپیش بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنیان بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.