Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 01:03

له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پۆرتۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی دووەمدا، یانەی لیڤەرپول درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی پۆرتۆی میوانی بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودوودا، تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی گۆڵێكی بۆ لیڤەرپول تۆماركرد، پاشان محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی ڕێدز گۆڵی دووەمی تیپەكەی لە خولەكی حەفتا بەدەستهێنا.
 بەم ئەنجامەش لیڤەرپول پێنجەم یاری لەسەریەكی بردەوەو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم گەیاندە پازدە خاڵ و بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەر كردبوو، پۆرتۆش بە پێنج خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.