رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بلاویكردووه ماریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و راهینه‌ری یانه‌ی پاریس سانجیرمانی فه‌ره‌نسی به‌رێوه‌به‌ری تیپه‌كه‌ی دڵنیا كردۆته‌وه كه له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌نگۆی وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچستهریونایتدیان به پۆچیتینۆوه به‌ستبوه‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسی له ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد كه لیۆناردۆی به‌ریوه‌به‌ری وه‌رزشی پی ئێس جی سه‌ردانی پۆچییتینۆی كردووه‌و راهینه‌ره ئهرژهنتینیهكهش دڵنیایی داوه‌ته لیوناردۆی به‌رازیلی كه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك بیر له جێهیشتنی تیپه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه‌و پابه‌نده به گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیست وسێ ته‌واوده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه پۆچیتینۆ به به‌ریوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجیرمانی راگه‌یاندووه زۆر دلخۆشه له پاریسه‌و هه‌ولیش ده‌دات سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ل یانه فه‌ره‌نسیه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
ماریسیۆ پۆچیتینۆ پاریس سانجێرمان دڵنیا ده‌کاته‌وه که له پۆسته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.